"به‌رپرسانی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار گه‌یشتنه پاریس"
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كان، به‌رپرسانی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی نییمار دا سیلڤا له پاریس له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سانجێرمان ده‌ستیان به‌گفتووگۆ كردووه و نێیماریش ره‌زامه‌ندی خۆی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه.
پێگه‌ی سكای سپۆرتسی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی ریال مه‌درید ئۆفه‌رێكیان پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان كردووه كه پێكهاتووه له 120 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ لوكا مۆدریچ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پرۆگرامی چیرینگیتۆی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ریال مه‌درید هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار هاویشتووه و ناگه‌ڕێته‌وه مه‌درید تا گواستنه‌وه‌ی نێیمار مسۆگه‌ر نه‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی ریال مه‌درید ده‌یانه‌وێت شكسته‌كه‌یان له گواستنه‌وه‌ی پۆگبا به كڕینی نێیمار قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه.
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت دۆخی خراپی دارایی بارسێلۆنا بقۆزێته‌وه و نێیمار له بارسێلۆنا بڕفێنێت، به‌وپێیه‌ی ئێستا بارسێلۆنا تا كۆتینهۆ و راكیتیچ نه‌فرۆشێت ناتوانێت نێیمار بگوازێته‌وه، بۆیه پێرێز ده‌یه‌وێت پێش بارسا نێیمار بگوازێته‌وه و بیكاته بۆمبی مێركاتۆی هاوینه.