بۆ یه‌كه‌مجار مێسی و گریزمان به‌یه‌كه‌وه له‌یه‌ك تیپ ده‌رده‌كه‌ون
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سبه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار مێسی و گریزمان به‌یه‌كه‌وه له یه‌ك تیپ یاری ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی موندۆ تیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 ئابی 2019، وێنه‌ی گریزمان و مێسی له به‌رگی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی داوه و نووسیویه‌تی: بۆ یه‌كه‌مجار گریزمان و مێسی هاوشانی یه‌كتر له یه‌ك تیپ یاری ده‌كه‌ن و هێرشبه‌ره فره‌نساییه‌كه‌ش به‌ڵێنی داوه له نێو یاریگه هاوكاری لیۆنێل مێسی بكات.
ئانتوان گریزمان له‌وه‌ته‌ی له‌م هاوینه هاتۆته بارسێلۆنا هێشتا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ نه‌گونجاوه هاوشانی لیۆنێل مێسی یاری بكات كه ئێستا له پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی مۆندۆ، سبه‌ی لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ یه‌كه‌مجار له لالیگا هاوشانی ئانتوان گریزمان به‌رامبه‌ر ریال بێتیس یاری ده‌كات.