"یانه‌ی جه‌وییه سكاڵا له دژی هه‌ولێر تۆمار ده‌كات"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی عێراقی، یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه به فه‌رمی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سكاڵایان له دژی یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كردووه، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چه‌ند یاریزانێكی نوێی له خولی كوردستان هێناوه و دژی جه‌وییه یارییان پێكردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی عێراق، سكاڵایه‌كه‌ی یانه‌ی جه‌وییه به‌هۆی به‌شداریكردنی ئاسۆ رۆسته‌م و دیار عه‌لی بووه، كه یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م دوو یاریزانه له یانه‌ی نه‌ورۆزه‌وه بۆ خولی نایابی عێراق گواسته‌وه و هه‌ردووكیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له دژی جه‌وییه یارییان كرد و ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌م دوو یاریزانه ناویان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تۆمار نه‌كردووه و یاریشیان كردووه.
پێشبینی ده‌كرێت هه‌ولێر له كورترین ماوه روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی ئه‌م سكاڵایه‌ی جه‌وییه بڵاو بكاته‌وه.
هه‌ولێر و جه‌وییه له گه‌ڕی 26ـه‌می خولی نایابی عێراق هه‌ینی رابردوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به بێگۆڵ كۆتایی هات.