ریال مه‌درید له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كانتی ململانێی یوڤێنتۆس ده‌كات
ده‌مه‌وێت ئه‌م وه‌رزه باشترین ئاست بۆ زێره‌ڤانی پێشكه‌ش بكه‌م، دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو له خولی توركیاوه بۆ زێره‌ڤانی گه‌ڕامه‌وه ئه‌زموونی زیاتر وه‌رگرتووه و ئه‌م وه‌رزه‌ش خۆشحاڵم له‌گه‌ڵ زێره‌ڤانی به‌رده‌وام ده‌بم و ده‌زانم ئه‌م وه‌رزه بۆ ئێمه جیاوازه به‌ڵام متمانه‌مان به‌خۆمانه كه ئاستێكی باش له خوله‌كه پێشكه‌ش بكه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه نگۆڵۆ كانتی له لایه‌ن ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه كه پێشتر ئه‌و راهێنه‌ره له چێڵسی سه‌رپه‌رشتی كانتی ده‌كرد.
نگۆڵۆ كانتی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی مالی ـیه، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌ی فره‌نسای هه‌یه و له هاوینی رابردوو مۆندیالی 2018ـی له‌گه‌ڵ فره‌نسا به‌ده‌ستهێنا.
كانتی پێشتر له یانه‌ی لێسته‌ر سیتی دره‌وشایه‌وه و نازناوی پرێمه‌رلیگی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه برده‌وه، پااشن له هاوینی 2016 روویكرده چێڵسی به به‌های 35 ملیۆن یۆرۆ، له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه 148 یاری كردووه و 10 گۆڵی تۆمار كردووه.