"دۆخی خراپی بارسێلۆنا خه‌ریكه بته‌قێته‌وه"
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵێكی ئیسپانیا، بارسێلۆنا تا دێت قه‌رزێكی زۆری له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و خه‌ریكه دۆخی خراپی ئه‌و یانه‌یه له ڕووی داراییه‌وه بته‌قێته‌وه و قه‌رزه‌كانی گه‌یشتۆته 260 ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له به‌دوداچوونێكدا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا كه‌وتۆته ژێر قه‌رزێكی زۆر و چه‌ندان یانه داوای پاره‌یان خۆیان له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بارسێلۆنا 260 ملیۆن یۆرۆ قه‌رزاره، ده‌بێت له كورترین ماوه 79 ملیۆن یۆرۆ بداته‌وه.
بارسێلۆنا بڕی 94 ملیۆن یۆرۆی یانه‌ی لیڤه‌رپوول قه‌رزداره و ده‌بێت له ماوه‌یه‌كی نزیك 27 ملیۆن یۆرۆ بخاته سه‌ر حیساب بانكی یانه ئینگلیزییه‌كه و له داهاتووش 66 ملیۆن یۆرۆی دیكه بۆ لیڤه‌رپوول ئاماده بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه بارسێلۆنا 10 ملیۆن یۆرۆی بایرن میونشن قه‌رزداره كه په‌یوه‌ندی به گرێبه‌سته‌كه‌ی ئارتورۆ ڤیدال هه‌یه.
جیا له‌وه‌ش بارسێلۆنا ده‌بێت له كورترین ماوه 7 ملیۆن یۆرۆ بداته یانه‌ی گریمۆی به‌رازیلی كه به‌شێكه له گرێبه‌سته‌كه‌ی ئارسه‌ر میلۆ، هه‌ڵبه‌ت یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌بێت 7 ملیۆن یۆرۆ به‌هۆی گرێبه‌سته‌كه‌ی ماڵمكۆمی به‌رازیلی بداته یانه‌ی بۆردۆی فره‌نسی.