یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ئه‌نجامدانی 4 یاری گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌ستی پێكرد، ته‌نیا ده‌ربه‌ندیخان براوه بوو، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه به یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ دهۆك
له یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له پیرمام میوانداریی دهۆكی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات و هیچكامێكیان نه‌یانتوانی به بردنه‌وه له یارییه‌كه برینه‌كانی شكستی هه‌فته‌ی رابردوویان سارێژ بكه‌ن.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 30 خاڵ له پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستانی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا دهۆك دوای 52 رۆژ نه‌یتوانی تامی سه‌ركه‌وتن بكات و به 24 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی چواره‌م مایه‌وه.
شێروانه ـ ده‌ربه‌ندیخان
له یارییه‌كی پڕجه‌ماوه‌ری و لوتكه‌دا، دێربی گه‌رمیان له نێوان شێروانه و ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه چوو، شێروانه دوای شكسته قورسه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز گه‌ڕایه‌وه به‌رده‌م هانده‌رانی و دوای 96 رۆژ تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، كاتێك یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕاند، به‌مه‌ش ده‌ربه‌ندیخان به هه‌مان ئه‌نجامی قۆناخی یه‌كه‌م دووباره شكستی به یانه كه‌لارییه‌كه هێنا.
گۆڵه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له رێگه‌ی لێدانێكی شوانه كه‌مال هێرشبه‌ری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌رهه‌م هات كاتێك تۆپێكی ئاراسته‌ی گۆڵی شێروانه كرد و سه‌لام عه‌زیزی به‌رگریكاری شێروانه به هه‌ڵه له‌خۆیانی تۆمار كرد.
شوان كه‌مال هێرشبه‌ری ده‌ربه‌ندیخان دووه‌م یارییه رۆڵی كاریگه‌ر له سه‌رخستنی تیپه‌كه‌ی ده‌بینێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هه‌ژار ئه‌حمه‌د گۆڵپارێزی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان 270 خوله‌كه تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی هێشتۆته‌وه و 3 یارییه رێگه‌ی نه‌داوه هیچ یاریزانێك گۆڵی لێ بكات.
برایه‌تی ـ گازی باكوور
برایه‌تی به‌هۆی سزادرانی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانه‌وه له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌قڵاوه میوانداریی گازی باكووری كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
ماڵمۆ سه‌ندای یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئه‌فریقی له گێمی یه‌كه‌م گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ گازی باكوور كرد، دواتر له گێمی دووه‌م عه‌بدوڵڵا خه‌لیل ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ برایه‌تی یه‌كسان كرده‌وه.
ئاكرێ ـ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
له یارییه‌كی دیكه‌دا ئاكرێ و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆخی ئه‌م دوویانهیهی خراپتر كرد.
ئه‌م دوویانه‌یه له‌م وه‌رزه به‌خراپترین دۆخدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئاكرێ هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش له 9 یاری رابردوو ته‌نیا 3 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه و 75 رۆژه تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه.