"مێسی و سوارێز كوده‌تا به‌سه‌ر یاریزانێكی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سوارێز و مێسی كوده‌تایان به‌سه‌ر گریزمان دا كردووه و له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دووریان خستۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا له راپۆرته هه‌واڵێكدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه ڤاڵڤێردی له‌ژێر فشاری مێسی و سوارێز له یاری رابردوو گریزمانی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانا و ئانسۆ مانی خسته شوێنه‌كه‌ی.
بارسێلۆنا له یاری رابردوو به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له دژی ڤه‌له‌د وه‌لید به‌ده‌ستهێنا، له‌و یارییه‌دا مێسی 2 گۆڵی كرد و لویس سوارێزیش گۆڵێكی كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی تریش له لایه‌ن لینگلێت و ڤیدال تۆمار كران، گریزمان له گێمی دووه‌م به‌شداریی له یارییه‌كه كرد و ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی بۆ ره‌خسا به‌س سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
رۆژنامه‌ی لیكیپ نووسیویه‌تی: مێسی و سوارێز په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز پته‌و له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی یاریگه له نێوانیاندا هه‌یه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دژی گواستنه‌وه‌ی گریزمان بوونه و ئێستاش بڕیاریانداوه له نێو یاریگه تۆپ بۆ هێرشبه‌ره‌كه‌ی پێشووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نه‌نێرن و تا بتوانن هیچ پاسێكی نه‌ده‌نێ.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ڤاڵڤێردی له جیاتی گریزمان بڕیاریداوه به‌شداریی به عوسمان دێمبلی و ئانسۆ مانی بكات، له ئه‌گه‌ری ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌و دوو یاریزانه ده‌رفه‌ت به گریزمان ده‌دات.
گریزمانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه به 120 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌شداریی 12 یاری كردووه، 4 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه.