مۆرینهۆ ره‌خنه‌یه‌كی توند له ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی ده‌گرێت
مۆرینهۆ راهێنه‌ری تۆتێنهام ره‌خنه‌ی توند له یاریزانێكی یانه‌كه‌ی ده‌گرێت و پێیوایه ئه‌و یاریزانه مێشكی لای تۆتێنهام نییه، ده‌شڵێت: ناكرێت یاریزانێك به‌م ته‌مه‌نه ئاوها به‌خراپی یاری بكات.
خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری تۆتێنهام له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی فا به‌رامبه‌ر میدلزبرۆ به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد، له‌مباره‌یه‌وه سپێشه‌ڵ وه‌ن ده‌ڵێت: له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مێدڵزبرۆ ئامانجمان بردنه‌وه‌یه، یارییه‌كی قوڕسه، یاریی رابردووشمان به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه زۆڕ قوڕس بوو، دوای یارییه‌كه ئه‌گه‌ر بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌رنه‌كه‌وتین ئه‌وا جامی فا له‌بیر ده‌كه‌ین، یه‌كه‌م كاریشمان ئاماده‌كاریی ده‌بێت بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی واتفۆرد.
مۆرینهۆ گوتیشی: ساڵانێكه تۆتێنهام به دۆخێكی باش‌دا ده‌ڕوات، به‌ڵام ده‌شزانم بردنه‌وه‌ی ئه‌م نازناوه قوڕسه، چونكه هه‌مووان ده‌یانه‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی گیدسۆن فێرناندێز بۆ تۆتێنهام، مۆرینهۆ ده‌ڵێت: من چاوه‌ڕێی هه‌واڵه‌كان ده‌كه‌م، كاتێكیش ده‌ڵێم چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م، ره‌نگه ئه‌و هه‌واڵه راست بێت یاخود نا، جارێكی دیكه ده‌یڵێمه‌وه یارییه‌كه‌ی مێدڵزبرۆ هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی له بازاری گواستنه‌وه‌كان دوو دڵ بم، به‌پێی یاساكان ئه‌گه‌ر یاریزانێكیش بكڕین ناتوانین له یاریی دووه‌مدا سوودی لێ وه‌ربگرین، ته‌نیا رێگه به‌و یاریزانانه ده‌درێت كه له یاری یه‌كه‌مدا به‌شداریان كردووه، بۆیه ئێستا گرنگی به فێرناندێز یان یاریزانێكی دیكه ناده‌م كه بگوازرێته‌وه تیپه‌كه‌مان.
مۆرینهۆ له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا ره‌خنه‌ی توندی له ناوه‌راستكاری دانیماركی یانه‌كه‌ی (كریستیان ئێریكسن)ـی ته‌مه‌ن 27 ساڵان گرت كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت.
له‌مباره‌یه‌وه مۆرینهۆ گوتی: من گه‌مژه نیم، یاریزان باش ده‌ناسم و ساڵانێكه كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌م، كریستیان ئێریكسن مێشكی له تۆتێنهام نییه و به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول یارییه‌كی خراپی كرد، ئاخر ناكرێت یاریزانێك به‌م ته‌مه‌نه ئاوها به لاوازی ده‌ربكه‌وێت.