به‌ڤیدیۆ... گۆڵپارێزێك گۆڵێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر تۆمار ده‌كات

به‌شێوه‌یه‌كی جادوویی گۆڵێكی ئه‌فسووناوی تۆمار كرد

له‌ خولی نێوخۆیی ئیرله‌ندای باكوور، گۆڵپارێزێك به‌ لێدانێكی به‌هێز له‌ دووره‌وه‌ گۆڵێكی سه‌رنجڕاكێش تۆمار ده‌كات و له‌ میدیاكان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

له‌ گه‌ری 25ـه‌می خولی نێوخۆیی ئێرله‌ندای باكوور، ئیلیوت مۆریس گۆڵپارێزی ته‌مه‌ن 37 ساڵه‌ی یانه‌ی گلینتۆران له‌ دووری 60 مه‌تر گۆڵێكی له‌ یانه‌ی ئینستیتیوت تۆمار كرد.

له‌ خوله‌كی 10ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌، ئیلیۆت مۆریسی گۆڵپارێز لێدانێكی راسته‌وخۆی جێبه‌جێكرد و یه‌كه‌مین گۆڵی یانه‌كه‌ی له‌ یارییه‌كه‌ تۆمار كرد، دواجار یانه‌ی گلنتوران یارییه‌كه‌ی به‌ 2 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه‌.