به ڤیدیۆ.. ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر رۆماش تووشی شكست بوو
له یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ، ریال مه‌درید له یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ بووه میوانی یانه‌ی رۆما، گورگه‌كانی رۆما به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
له خوله‌كی 16 مارسێلۆ دا سیلڤای به‌رازیلی به لێدانێكی به‌هێز گۆڵی پێشكه‌وتنی ریال مه‌دریدی كرد، دواتر له خوله‌كی 34 دیێگۆ پیرۆتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی رۆما یه‌كسان كرده‌وه.
له خوله‌كی 39 كاسێمیرۆی به‌رازیلی به گۆڵێك ریال مه‌دریدی پێشخسته‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كانی یانه‌ی شایانه ته‌نیا یه‌ك خوله‌كی خایاند كاتێك ئیدین دزیكۆ له خوله‌كی 40 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به درێژایی گێمی دووه‌م هیچ گۆڵێك تۆمار نه‌كرا و هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنێت، بۆیه هه‌ردوولا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه چوونه سه‌رخاڵی سزا، تێیدا به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه رۆما 5 ـ 4 یارییه‌كه‌ی له ریال مه‌درید برده‌وه.
ریال مه‌درید دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و یه‌كسه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئیسپانیا ئاماده‌كاری بۆ یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی لالیگا ده‌كات كه بڕیاره شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 6:00ـی ئێواره ببیته میوانی سێلتا ڤیگۆ.