"به‌شداریكردنی مێسی له كلاسیكۆ یه‌كلایی كرایه‌وه"
رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرایان كردووه، لیۆنێل مێسی له‌لایه‌ن پزیشكانی یانه‌كه‌ی گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكراوه و به‌شداری كلاسیكۆی جامی شای ئیسپانیا ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه رۆژنامه‌ی سپۆرت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ره‌نگه مێسی نه‌توانێت 90 خوله‌ك یاریی بكات، به‌ڵام ڤالڤێردی له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان دایده‌نێت و له‌كاتی پێویستی یاریی پێده‌كات.
لیۆنێل مێسی له گه‌ڕی رابردووی لالیگا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تووشی پێكان بوو له‌وكاته‌وه له هیچ راهێنانێكی بارسێلۆنا ده‌رنه‌كه‌وتووه.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و، له یاری چوونی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا له كامپ نوو بارسێلۆنا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.