كرووس: ریال مه‌درید متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به من هه‌یه بۆیه گرێبه‌سته‌كه‌یان نوێكردمهوه
دوای ئه‌وه‌ی تۆنی کرۆسی ئەڵمانی بەفەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تا 2023 نوێکردەوە، له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌میشه ریال مه‌درید متمانه‌ی پێی هه‌بوو، ده‌شڵێت: له وه‌رزی داهاتوو به نازناوه‌كان شاد ده‌بینه‌وه.
تۆنی كرووس له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی گوتی: من و ریال مه‌درید به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشمان هه‌بووه، هه‌موو كاتێك متمانه‌م پێكراوه و پێموایه هاوكار بوومه له سه‌ركه‌وتنه‌كان، دڵنیام له ساڵانی داهاتوو ده‌توانین نازناوی زیاتر به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌گه‌ر زیدان گومانی له داهاتووم هه‌بوایه ئه‌مڕۆ لێره نه‌ده‌بووم به‌ڵی له‌گه‌ڵ زیدان قسه‌مان كردووه و په‌یوه‌ندیه‌كی باش له نێوانمان هه‌یه.
كرووس ده‌شڵێت: ئه‌م وه‌رزه هیچ یاریزانێكمان له به‌رزترین ئاست نه‌بووین، به سرووشتی ده‌زانم كه له لوتكه‌ی ئاستمان نه‌بین دوای بردنه‌وه‌ی سێ نازناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگ چونكه كارێكی سه‌خته.
كرووس گوتیشی: ناشتوانین به‌ڵێن بده‌ین هه‌موو شتێك ده‌به‌ینه‌وه به‌ڵام ده‌توانین به‌ڵێن بده‌ین كه له‌م پێناوه هه‌موو شتێك بكه‌ین، هێشتا ته‌مه‌نم 29 ساڵه و سێ تاكو چوار ساڵی دیكه‌م له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاستێكی به‌رز یاریی بكه‌م، پێموانییه زیاتر له چوار ساڵی دیكه لێره بمێنمه‌وه.
كرووس ده‌شڵێـت: مباپێ یاریزانێكی خۆشه‌ویسته و حه‌ز به بینینی یاریی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌م به‌ڵام ناتوانین گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ین چونكه ئه‌و گرێبه‌ستێكی باشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌یه، جگه له پۆگبا چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ش به‌ربژێرن بێنه یانه‌كه‌مان، گرنگ ئه‌وه‌یه وه‌كو ساڵانی رابردوو بۆ نازناوه‌كان بجه‌نگین.
تۆنی کروس لە ساڵی 2014ـەوە یاری بۆ ریال مەدرید دەکات و لەم ماوەیەدا 233 جار درێسی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیای لەبەر کردووە و توانیویەتی 13گۆڵ و59 ئاسیست لە تەواوی پاڵەوانتیەکان تۆمار بکات، هەروەها یاریزانەکەی مانشافت لەگەڵ یانەکەی12 نازناوی بەدەستهێناوە.