به ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوول پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد
له گه‌ڕی پێنجه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپوول پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، ئه‌مجاره‌یان به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به تۆتێنهام هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له یاریگه‌ی وێمبلی له له‌نده‌ن، یانه‌ی تۆتێنهام میوانداریی لیڤه‌رپوولی كرد، له خوله‌كی 39 جیۆرجینهۆ ڤایناڵدۆم گۆڵی پێشكه‌وتنی لیڤه‌رپوولی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، رۆبێرتۆ فێرمینۆی به‌رازیلی گۆڵی دووه‌می بۆ لیڤه‌رپوول زیاد كرد، پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدرێت، ئیریك لامێلا كه له گێمی دووه‌م هاته نێو یاریگه تاكه گۆڵه‌كه‌ی تۆتێنهامی تۆمار كرد.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ لیڤه‌رپوول بۆ جاری یه‌كه‌م له دولی وه‌رزی 1990 ـ 1991 كه ده‌توانێت 5 یاری له‌سه‌ریه‌كی سه‌ره‌تای پرێمه‌رلیگ بباته‌وه.
ـ له‌وكاته‌ی یۆرگن كڵۆب بۆته راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول، فێرمینۆ به‌شداریی 61 گۆڵی كردووه، 39 گۆڵ و 23 ئاسیست، ئه‌م ئاماره‌ش له 16 یاریزانی یانه‌كه‌ی زیاتره.
ـ ڤیناڵدۆم بۆ جاری یه‌كه‌م بوو له یارییه‌كی پرێمه‌رلیگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان گۆڵ بكات.
ـ له مێژووی پرێمه‌رلیگ، 8 یانه كاتێك 5 یانه‌ی سه‌ره‌تای پرێمه‌رلیگیان بردبێته‌وه بوونه‌ته پاڵه‌وان.