هه‌ولێر له دوایین خوله‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
یانه‌ی هه‌ولێر له جامی عێراق سه‌ركه‌وتنێكی به زه‌حمه‌تی له دژی یانه‌ی دووز تۆمار كرد و بلیتی قۆناخی 16ـی جامی عێراقی بڕی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له شاری كه‌ركووك، له قۆناخی 32ـی جامی عێراق، یانه‌ی دووز میوانداریی یانه‌ی هه‌ولێری كرد و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ به‌سوودی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی باشووری كوردستان كۆتایی هات.
له خوله‌كی 17 هاوكار محه‌مه‌د گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی دووزی تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی دووز كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان گه‌وره‌تر و گه‌رمتربوون، به‌تایبه‌تی كاتێك له خوله‌كی 71 دانا عوسمان هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان ئاسۆ رۆسته‌م ده‌ركه‌وت و گۆڵی دووه‌می هه‌ولێری تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست.
زۆری نه‌برد، له خوله‌كی 88 یانه‌ی دووز له رێگه‌ی حسێن یاسین ئه‌نجامه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه خاڵی سفر و گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی كرد.
له دوایین ساتی خوله‌كی زیادكراوی یارییه‌كه، عه‌لی حوسێن یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر لێ نه‌گه‌ڕا ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات و یارییه‌كه بچێته لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له خوله‌كی 94 گۆڵی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێری تۆمار كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌م ئه‌نجامه بۆ قۆناخی 16ـی جامی عێراق سه‌ركه‌وت و له رۆژی 13ـی مانگی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی نێوان نه‌جه‌ف و نه‌فت ده‌بێته‌وه.