به‌ فه‌رمی، ئینته‌ر میلان گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆی راگه‌یاند

كریستیانۆ ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له‌ سێریا ئه‌ی هه‌یه‌

یانه‌ی ئینته‌ر میلان به‌ فه‌رمی كریستیانۆ بێراگی ناوه‌راستكاری پێشووی دوای 3 ساڵ جارێكی گه‌ڕانده‌وه‌ ریزه‌كانی.

یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ به‌ فه‌رمی گرێبه‌ستێكیان تاكو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ كریستیانۆ بیراگی یاریزانی فیۆرێنتینا واژۆ كردووه‌ و دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ش ده‌توانن یاریزانه‌كه‌ به‌ گرێبه‌ستێكی كۆتایی ببه‌نه‌ ریزه‌كانیان.

كریستیانۆ ده‌رچووی ئه‌كادیمیای ئینته‌رمیلان و له‌ ساڵی 2016 دوای چوارده‌ ساڵ له‌ نێراتزۆری جیابووه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بیسكارا كرد پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ فیۆرێنتیناوه‌ بكات.

كریستیانۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی له‌ یانه‌ی فیۆرێنتینایه‌ 75 یاری كردووه‌، 2 گۆڵ و 11 ئاسیستی كردووه‌.