"بوفۆن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پۆرتۆ ده‌كات"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپاریز په‌یوه‌ندی به پۆرتۆی پۆرتوگالی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی لاگازیتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه بوفۆن ده‌یه‌وێت له‌كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی پیشه‌گه‌رایه‌تی زیاتر یاری بكات و ئه‌زموونێكی دیكه له خولێكی جیاواز تاقی بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: دوای وازهێنانی ئیكه‌ر كاسیاس له یاریكردن به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه، كونسیساوی راهێنه‌ری پۆرتۆ داوای له بوفۆن كردووه په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یان بكات.
له‌رابردوو كونسیساو بوفۆن به‌یه‌كه‌وه له پارما یارییان كردووه و دۆستایه‌تییه‌كی به‌هێز له نێوانیان دا هه‌یه.
به‌پێی سه‌رچاوه ئیتاڵییه‌كه له‌م هه‌فته‌یه چاره‌نووسی بوفۆن ئاشكرا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بارسێلۆنا، فێنه‌رباهچه و پارمان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له‌سه‌ر هێڵن.
جیانولیجی بوفۆن، وه‌رزی رابردوو 24 یاری له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كرد و 24 گۆڵی لێ كرا.