كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی كۆتایی هات
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤانتی به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه بۆ بردنه‌وه له لیڤانتی پێویسته هه‌موو توانای خۆیان بخه‌ینه‌گه‌ڕ، ده‌شڵێت: به‌بوونی گاریس به‌یل دڵخۆشم و كه‌سێكی باش و یاریزانێكی زۆر نایابه.
زێدان له پرێس كۆنفرانسه‌كه پێكانه‌كانی تیپه‌كه‌ی به شتێكی سرووشتی وه‌سف كرد و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد نه‌ك له ئیسپانیا و ریال مه‌درید به‌ڵكوو ته‌واوی یانه‌كانی ئه‌ورووپا به‌ده‌ست پێكانه‌وه ده‌ناڵێنن.
زیزۆ گوتیشی: هه‌فته‌یه‌كی زۆر قورسمان له به‌رده‌مه و ناتوانین سوود له ته‌واوی یاریزانه‌كانمان وه‌ربگرین، هیواداریشم لوكا مۆدریچ زوو له پێكانه‌كه‌ی چاك بێته‌وه.
له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا زێدان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ڤینیسیۆس جۆنیۆر داهاتووی ریال مه‌دریده، ده‌شڵێت: متمانه‌م زۆر به‌و یاریزانه هه‌یه، ئه‌و سه‌لماندوویه‌تی كه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه له ریال مه‌درید یاری بكات، به‌ڵام هه‌ندێك شت ماوه ده‌بێت فێری بێت، ره‌نگه له هه‌ندێك یاری به‌شداریی نه‌كات، به‌ڵام یاریزانێكی گرینگه و زۆر پێویسته بۆ ریال مه‌درید.
زێدان له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا رایگه‌یاند كه پێویست ناكات له باره‌ی رامۆس قسه بكات، ده‌شڵێت: هه‌مووان ده‌زانن گرینگی و قورسایی رامۆس له نێو یاریگه چه‌نده، ئه‌و سه‌ركرده‌یه و به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت كاری گه‌وره‌تر بۆ یانه‌كه‌ی بكات.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پێویسته له 21 رۆژی داهاتوو 5 یاری بكه‌ن، واته 3 رۆژ جارێك یارییه‌ك ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه زیزۆ زیاتری گوت: بۆ ئه‌م یارییانه سوود له‌و یاریزانانه ده‌بینم كه به ته‌واوه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی من جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌م سوود له ته‌واوی یاریزانه‌كانم وه‌ربگرم.
زیزۆ له پرێس كۆنفرانسه‌كه ستایشی گاریس به‌یلی كرد و گوتی: به‌یل یه‌كێكه له یاریزانه به تواناكانی ریال مه‌درید، كه‌سێكی باش و نایابه، راسته سه‌ره‌تا دۆخه‌كه بۆ به‌یل جیاواز بوو، به‌ڵام هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك پێشبینی كراوه، ئێستا به‌یل یه‌كێكه له 23 یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید و بۆ ئێمه گرینگه.
زیزۆ ده‌شڵێت: راسته له ده‌ستپێكی لالیگا خاڵمان زۆر له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئێمه له دۆخه‌كه تێده‌گه‌ین، ده‌زانین لالیگا تازه ده‌ستی پێكردووه، له ئێستاوه زیاتر هه‌ست به گرینگی خاڵه‌كان ده‌كه‌ین و نامانه‌وێت خاڵی دیكه له‌ده‌ست بده‌ین.
له باره‌ی بوونی كه‌موكورتی له هێڵی ناوه‌راست و نه‌بوونی یاریزانی پێویست، زیزۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و پێكهاته‌ی هه‌یه‌تی زۆر لێی رازییه، ده‌شڵێت: بڕوای ته‌واوم به سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان هه‌یه و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌یش ئیدین هازارد ئاماده ده‌بێت.
له گه‌ڕی چواره‌می لالیگا، پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی شه‌ممه، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مه‌درید له كاتژمێر 2:00 میوانداریی لیڤانتی ده‌كات.