"ئێمری جان بۆ بارسێلۆنا و راكیتیچ بۆ یوڤێنتۆس"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌سه‌ر داخوازی ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ر ئۆفه‌رێكیان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی ئێمری جان به‌رامبه‌ر راكیتیچ پێشكه‌شی ئیداره‌ی بارسێلۆنا كردووه.
پێگه‌ی (كالچۆ مێركاتۆ)ـی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس ده‌یانه‌وێت له‌م گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداری ئێمری جانی ئه‌ڵمانی و ئیڤان راكیتیچی كرواتی بن.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه یوڤێنتۆس ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی بارسێلۆنا كردووه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی ئێمری جان به‌رامبه‌ر راكیتیچ، به‌ڵام بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت بڕێك پاره‌ش له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له ناوه‌راستكارییه كرواتییه‌كه له ئیداره‌ی خانمه پیره‌كه وه‌ربگرێت.
ئێمری جانی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له یانه‌ی فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا پێگه‌یشتووه، دواتر روویكردۆته بایرن میونشن، پاشان به 5 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به لیڤه‌ركووزن كرد، دواتر ئه‌و یانه‌یه به 12 ملیۆن یۆرۆ به لیڤه‌رپوولی فرۆشته‌وه، له هاوینی 2018 به گرێبه‌ستێكی ئازاد په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یوڤی به ئاستێكی ناجێگیر ده‌ركه‌وتووه، به‌جۆرێك له كۆی 45 یاری، 4 گۆڵ و 1 ئاسیستی كردووه.