ڤاڵڤێردی له‌ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ تۆقیوه‌

ترسی له‌ ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م یانه‌یه‌ هه‌یه‌

له‌ گه‌ری پازده‌ی لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنا لە دێربی کەتەلۆنیا رووبه‌رووی ئیسپانیۆل ده‌بێته‌وه‌.

بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:45 خوله‌ك به‌ كاتی هه‌ولێر ده‌بێته‌ میوانی ئیسپانیۆل،

بارسا ئامانجییه‌تی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ل سێڤیای دووه‌م زیاتر ده‌كات،

بۆ ئه‌م یارییه‌ بلاوگرانا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له ‌تواناكانی مالكۆم، ئۆمتیتی، رافینهاو سێرجی رۆبێرتۆ بێبه‌ش ده‌بێت.

له‌ 14 گه‌ری رابردوو بارسێلۆنا هه‌شت بردنه‌وه‌و چوار یه‌كسان بوون و دوو شكستی تووش بووه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 28 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه‌،

ئیسپانیۆلیش 21 خاڵی هه‌یه‌و له‌ هه‌شته‌می ریزبه‌ندی لالیگا ده‌بیندریت.

پێش یارییەکەش ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری بارسێلۆنا نایشارێتەوە کە یارییەکی قورسیان لە پێشە.

ڤاڵڤێردی له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: یارییەکی بە هێز دەبێت، چونکە هەردوو یانە لە خشتەی ریزبەندی لە یەکەوە نزیکن، جیاوازی دێربی لەوەدایە کە یاریزانانی هەردوولا زیاتر بە هەست یاری دەکەن لەوەی کە بیری لێبکەنەوە، بۆیە پێویستە لەسەر یاریزانانی ئێمە ئەمجارەیان بە پێچەوانەوە بیر لە یارییەکە بکەنەوە نەک لە ناوی دێربی.

ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئیسپانیۆل ئەم وەرزە ئەنجامی باشیان هەبووە، بە تایبەت ئەوان لە یاریگەی خۆیان دەرفەتیان بە هیچ رکابەرێک نەداوە، تەنها یاری بەرامبەر جیرۆنا نەبێت، لە تەواوی یارییەکانی دیکەدا ئاستێکی باشیان هەبووە.

 ئەم یانەیە وەرزی ئەمساڵ تیپێکی باشترن لە چاو وەرزی رابردوو، هەرچەند ئەو کاتیش لە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە کێشەیان بۆ ئێمە درووست کرد.

لە کۆتاییدا دووبارەی دەکەمەوە کە ئەم یارییە تاقیکردنەوەیەکی قورس دەبێت بۆ ئێمە، چونکە بەدەست هێنانی سێ خالی یاری لە یاریگەی ئەوان کارێکی ئەستەمە.