مێسی له 2020 به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌توانێت له بارسێلۆنا بڕوات
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا هانده‌رانی بارسێلۆنای تووشی شۆك كرد، كاتێك به ناونیشانێكی سه‌رنجڕاكێش نووسیویه‌تی: مێسی ده‌توانێت له 2020 به‌بێ به‌رامبه‌ر و به گرێبه‌ستێكی ئازاد له بارسێلۆنا بڕوات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له بڕگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی داهاتووه كه ده‌توانێت 2 ساڵ پێش كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه جێبهێڵێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی له هاوینی 2022 كۆتایی دێت.
له كۆتاییه‌كانی 2017 دوای مشت‌ومڕ و هه‌وڵێكی زۆر به‌رپرسانی بارسێلۆنا گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسیان درێژ كرده‌وه، به‌ڵام مێسی خاڵێكی له برگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه زیاد كرد به‌وه‌ی ده‌توانێت له 2020 به‌بێ به‌رامبه‌ر له بارسێلۆنا بڕوات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له ئێستادا به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌یانه‌وێت دوای ئه‌وه‌ی مێسی ته‌مه‌نی ده‌بێته 34 ساڵیش ئه‌و یاریزانه له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژ بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی سه‌ركه‌وتوو بن، ده‌بێته نۆیه‌مین گرێبه‌ستی مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، یه‌كه‌میان له ساڵی 2005 بوو كه ئه‌وكات مێسی ته‌مه‌نی 18 ساڵ بوو، هێشتا ناوبانگی نه‌بوو.
دواتر له ئه‌یلوولی 2010 بارسێلۆنا دیسان گرێبه‌ستی مێسی درێژ كرده‌وه، كه ئه‌وكات خوان لاپۆرتا مووچه و گرێبه‌سته‌كه‌ی زیاد كرد.
مێسی بۆ سێیه‌مجار له 2007 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا درێژ كرده‌وه، ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی دوای هاتریكه‌كه‌ی مێسی له دژی ریال مه‌درید تۆماری كرد و به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و یاریزانه وه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌ك كه‌وته دڵی هانده‌رانی بارسا، كه ئه‌وكات نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ زیاد كرا.
باش ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك ناسناوی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ گواردیۆلا برده‌وه، له ساڵانی 2009 و 2012 و 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی به مووچه‌یه‌كی به‌رزتر درێژ كرایه‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی بۆ دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌بێته 34 ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی نوێ بكه‌نه‌وه و نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ 700 ملیۆن یۆرۆ زیاد بكه‌ن.