كڵۆپ: هه‌واڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م زۆر كه‌سی دڵته‌نگ كردووه
یۆرگن كلۆپ به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول تاكو ساڵی2024 نوێكرده‌وه، له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كلۆپ گوتی: هه‌واڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م بۆ هه‌ندێك كه‌س هه‌واڵێكی ناخۆشه و داوای لێبوردنیان لێ ده‌كه‌م.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاندووه گرێبه‌ستی یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ریان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و نیو و تاكو ساڵی 2024 نوێكرده‌وه.
له هه‌مان كاتدا پیته‌ر كراویتز یاریده‌ده‌ری كلۆپ بڕیاریدا له پۆسته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه و له كاركردن به‌رده‌وام بێت.
كلۆپ له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی2015 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی رێدزی وه‌رگرت و له وه‌رزی رابردوو نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ ئه‌و یانه‌یه برده‌وه و دواتر نازناوی سوپه‌ری ئه‌وروپایان به‌ده‌ستهێنا، ئێستاش ئاماده‌ن به‌شداری له جامی جیهانی یانه‌كان بكه‌ن.
یۆرگن كلۆپ دوای نوێكرده‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌ڵێت: به‌یاننامه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م ئاماژه به زۆر شت ده‌كات، به هاوبه‌شی تاكو ئێستا زۆر شتمان به‌ده‌ستهێناوه و ده‌بێ شتی تر به‌ده‌ست بهێنین، كاتێك پێشكه‌وتنی یانه‌كه ده‌بینم هه‌ست به رۆڵی خۆم ده‌كه‌م و ده‌توانین زیاتر گه‌شه به یانه‌كه بده‌ین.
كڵۆپ گوتیشی: له ساڵی 2015 كاتێك له لیڤه‌رپووله‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا هه‌ستم كرد كه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌گونجێین، ئێستا هاوكاری ته‌واو له نێوانمان هه‌یه، ده‌توانم تاكو ساڵی 2024 به‌رده‌وام بم، یانه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ی راست ده‌ڕوات و ناتوانم بیر له جێهێشتنی لیڤه‌رپوول بكه‌مه‌وه.