ڤاڵڤێردی: ئازارمان چه‌شت و نه‌مانتوانی به‌رگه‌ی فشاره‌كانی سوسیداد بگرین
یانه‌ی بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له كلاسیكۆ دوو خاڵی گرینگی له نێو یاریگه‌ی سوسیداد له‌ده‌ستدا، له‌مباره‌یه‌وه ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: فشاره‌كانی سوسیداد زۆر سه‌خت بوو، به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامه هیچ كاریگه‌رییه‌كی بۆ سه‌ر كلاسیكۆ نابێت.
سوسیداد له یاریگه‌ی ئانۆیتا میوانداریی بارسێلۆنای پێشه‌نگی خوله‌كی كرد، له خوله‌كی 12 سوسیداد له رێطه‌ی لێدانی پێناڵتی به گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر له خوله‌كی 38 ئانتوان گریزمان ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له خوله‌كی 49 گێمی دووه‌م سوارێز به ئاسیستی مێسی بارسێلۆنای به گۆڵێك پێشخست.
به‌ڵام خۆشییه‌كانی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان زۆری نه‌برد كاتێك ئالێكسانده‌ر ئیسحاق ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سوسیداد له خوله‌كی 62 یه‌كسان كرده‌وه.
بارسێلۆنا به 35 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پێشه‌نگی لالیگا مایه‌وه، ریال مه‌درید به بردنه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا پێشه‌نگی خوله‌ك به بارسێلۆنا چۆل ده‌كات.
دوای یارییه‌كه ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: كاتێك تۆپ له‌ژێر قاچی یاریزانانی ریال سوسیداد بوو هه‌ستمان به ئازار ده‌كرد، فشاره‌كانی ئه‌وان زۆر به‌هێز بوون.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئه‌نجامی ئه‌م یارییه له ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه هیچ كاریگه‌رییه‌كی بۆ كلاسیكۆ نابێت، چونكه جارێ 4 رۆژمان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید له پێشه و ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆمان ئاماده بكه‌ین.