به ڤیدیۆ.. ئه‌فسانه‌كانی ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فسانه‌كانی ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به 3 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فسانه‌كانی ئیتاڵیا، ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی، دی باجیۆ، فرانچیسكۆ تۆتی، لوكا تۆنی و جینارۆ گاتوزۆ و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه ده‌بینرا.
سه‌ره‌تا فابیۆ كاناڤارۆ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به هه‌ڵه گۆڵێكی له دژی خۆیان تۆمار كرد، دواتر كلینزمان گۆڵی دووه‌می بۆ مانشافته‌كان زیاد كرد.
دواتر هه‌ریه‌ك له لوكا تۆنی و فرانچیسكۆ تۆتی دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان كرد و ئه‌نجامه‌كه‌یان بۆ ئیتاڵیا یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان دانیێلۆ تۆماسی یاریزانی ئه‌فسانه‌كانی ئیتاڵیا به لێدانی سه‌ر گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ئیتاڵیا كرد، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش فلیپ ئۆڵشیێر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا یه‌كسان كرده‌وه.