رۆژنامه‌نووسێك گرێبه‌سته مێژووییه‌كه‌ی هاوینی داهاتووی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات
به گوێره‌ی رۆژنامه‌نووسێكی ناسراوی ئیسپانیای نێیمار بۆ وه‌رزی داهاتوو له پلانه‌كانی بارسێلۆنادا نییه و له هه‌مووكاتێك زیاتر له ریال مه‌درید نزیكتره.
ئیگناسیۆ میگلیس رۆژنامه‌نووس و شیكه‌ره‌وه‌ی كه‌ناڵی (ئێل چیرینگیتۆ)ـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه ریال مه‌درید بۆ هاوینی داهاتوو ده‌یه‌وێت نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی بگوازێته‌وه و بیكاته جێنشینی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار ده‌كات و له پلانه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه نه‌ماوه.
نێیماری ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه به به‌های 88 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له 186 یاری، 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی كرد، دواتر له هاوینی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به 222 ملیۆن یۆرۆ درێسی پاریس سانجێرمانی به‌رز كرده‌وه.