"بارسێلۆنا سبه‌ی سه‌ردانی دۆزه‌خ ده‌كات"
له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می لالیگا، بارسێلۆنا سبه‌ی شه‌ممه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال سوسیداد رووده‌كاته یاریگه‌ی ئانۆیتا، ئه‌و یاریگه‌یه‌ی بارسێلۆنا زۆرترین ئازاری له‌سه‌ر چه‌شتووه.
پێش ئه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا وه‌ربگرێت، بارسێلۆنا 7 وه‌رز بوو له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه زۆرترین ئازاری ده‌چه‌شت، به‌جۆرێك له پێنج یاری شكست بووه به‌شی و دوو یارییه‌كه‌ی دیكه‌شی به یه‌كسانبوونێكی قورس ته‌واو كردووه.
به‌ڵام كاتێك ڤاڵڤێردی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنای وه‌رگرت، شكۆی یاریگه‌ی ئانۆیتای نه‌هێشت و له سه‌رده‌می ئه‌م راهێنه‌ره بارسێلۆنا دووجار سه‌ردانی ئه‌و یاریگه‌یه‌ی كردووه و هه‌ردوو یارییه‌كه‌شی بردۆته‌وه.
ئانتوان گریزمان سبه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار به درێسی بارسێلۆنا رووده‌كاته یاریگه‌ی ئانۆیتا، ئه‌و یاریگه‌یه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجار گریزمان كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی له‌سه‌ر ده‌ستپێكرد و ماوه‌ی 5 وه‌رز به درێسی سوسیداد یاری كرد.
گریزمان پێشتر به درێسی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 5 جار سه‌ردانی ئه‌و یاریگه‌یه‌ی كردووه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵی له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئانۆیتا كردووه.
یاریگه‌ی ئانۆیتا بۆ لیۆنێل مێسیش هه‌میشه شوێنێكی قورس و سه‌خت بووه و مێسی 13 جار سه‌ردانی ئه‌و یاریگه‌یه‌ی كردووه و ته‌نیا 5 گۆڵی تۆمار كردووه.
ریال سوسیداد سبه‌ی له كاتێكدا میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات كه ئه‌م وه‌رزه به دۆخێكی باش‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له ریزبه‌ندی چواره‌می لالیگا خاوه‌نی 27 خاڵه و به جیاوازی حه‌وت خاڵ له بارسێلۆنا پێشه‌نگی خوله‌كه دووره.