به‌په‌له، بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له‌سه‌ر كاتی یاری كلاسیكۆ رێككه‌وتن
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناله‌باری ڕه‌وشی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كانی شاری بارسێلۆنا، واده‌ی یاری كلاسیكۆ دواخرا كه بڕیار بوو 26 ئه‌م مانگه له كامپ نوو به‌ڕێوه بچێت، له ئێستادا هه‌ردوو یانه‌ی بارسا و ریال واده‌یه‌كی نوێیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كلاسیكۆ ده‌ستنیشان كرد.
به‌رپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دوێنێ هه‌ینی به فه‌رمی كاتی یاری كلاسیكۆیان دواخست و یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌دریدیان سه‌ربه‌ست كرد كه به كه‌یفی خۆیان واده‌یه‌كی نوێ دیاری بكه‌ن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 19 ئۆكتۆبه‌ری 2019، یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هاوشانی بارسێلۆنا رێككه‌وتووین یاری كلاسیكۆ له 18/12/2019 به‌ڕێوه بچێت.