گواردیۆلا له‌م هاوینه لێزانانه پێكهاته‌كه‌ی ڕێكخستووه
هه‌وراز كاوه
له‌گه‌ڵ ڕۆشتن و ده‌ستپێكردنی قۆناغی یارییه‌كانی خولی ئینگلیزی به پێویستی ده‌زانم هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕاهێنه‌ری سیتی و لێڤه‌رپوول (كڵۆپ و گواردیۆلا) بكه‌م، كه پێم وایه ئه‌وان به‌هۆی ناوی یاریزانه‌كانیانه‌وه گه‌وره نه‌بوون، به‌ڵكو ئه‌و دووانه خودی خۆیان ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كاره‌كته‌ری تیپه‌كانیان هه‌یه، واته ڕاهێنه‌ره‌كانی ڕكابه‌ریان به‌ر له‌وه‌ی بیر له پێكهاته‌ی ئه‌و دوو تیپه بكه‌نه‌وه، ئه‌وه سه‌ره‌تا ده‌ڕوانن بۆ شه‌ڕكردن له‌سه‌ر دید و ئه‌فكاری هونه‌ری ئه‌و دووانه و پێیان وایه ده‌بێت شه‌ڕی ته‌كتیك و ژماره‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و دواتر ڕاگرتنی ستاره‌كانیان ئاسانه.
ئه‌م وه‌رزه چونكه كڵۆپ و گواردیۆلا خۆیان ئه‌ستێره‌كانیان دروستكردووه كه‌متر سه‌رقاڵی بازاڕی میركاتۆ بوون، به‌ڵام له هه‌ندێك بابه‌تی وردی داتایی ئه‌وه گواردیۆلا زیره‌كانه پێكهاته‌كه‌ی ڕێكخستووه و زیاتر به‌وه‌وه ماندوو بووه هه‌موو له بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یدا به‌شداربن و ده‌ستكه‌وته‌كان هی هه‌مووان بێت، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی زۆری سه‌ركه‌وتن و خاڵی زۆری پێداون.
ئه‌وه‌تا له ساڵی پێشوو له كۆی (38) یاریی پرێمه‌رلیگ (95) گۆڵیانكردووه، كه‌چی لێڤه‌ر (89) بوو، كه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی پیپ كه ژماره‌یان (16) بوو، هه‌شتیان زیاتر له پێنج گۆڵیان كردووه. له كۆی (89) گۆڵ ئه‌وانه‌ی ریدز (14) یاریزانیان گۆڵیان هه‌بووه، به‌ڵام زۆرینه‌ی (سه‌ڵاح و مانی و فێرمینۆ) بووه.
له‌سه‌ر ئاستی هێڵی ناوه‌ندیش ئه‌وه سیتی له پله‌ی یه‌كه‌م دێت به تایبه‌تی سیلڤا و گۆندۆگان و برناردۆ سیلڤا و محه‌ره‌ز زۆرترین گۆڵ و هه‌ڵكوتانیان هه‌بووه، كه ئه‌مه‌یان زۆر گرنگ نییه چونكه لێڤه‌رپوول وه‌رزی پێشوو حه‌وت یه‌كسانی هه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌دووان بۆ ركابه‌ره‌كه‌ی.
ئه‌م چه‌ند دێره ساكاره پێمان ده‌ڵێت: ئیسپانییه‌كه پێش هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیكه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات به ته‌واوی له‌رووی داتا و ئامارەوه ئه‌ستێره‌كانی په‌روه‌رده بكات و له‌و ڕێگایه‌وه ڕكابه‌ری بخاته نێوانیان، كه كێ زۆرترین ژماره و خاڵ له گۆشه‌ی یاریگاكه‌دا تۆمار بكات ئه‌وه به ئاسانی ده‌توانێت وه‌كو یاریزانی سه‌ره‌كی یاریی بكات، هه‌روه‌ها له‌م ڕێگایه‌وه به كه‌مترین وزه و ته‌نیا پشت نه‌به‌ستن به تاك یاریزانێك ده‌توانێت تیپه‌كه‌ی له ئینهاری جه‌سته‌یی و پێكان و په‌یوه‌ست نه‌بوون به پلانه‌كانی ڕزگار بكات، به پوختی ئه‌گه‌ر بته‌وێت له مانچسته‌ر سیتی یاریی بكه‌ی پێویسته ژماره و داتای (گۆڵ، ئه‌سێست، ڕكاركردن، داپۆشینی ڕوووبه‌ر، چاودێری ڕكابه‌ر، كه‌مترین هه‌ڵه‌ی هونه‌ریت) هه‌بێت، خودی ئه‌مه‌ش تیپه‌كه‌ی وه‌كو یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خاوه‌ن داتا والێكردووه داهێنان له ژماره‌كاندا بكه‌ن و كه‌مترین كات پێویستیان به یاریزانی گه‌وره بێت، له كاتێكدا پیاوێكی گه‌وره‌یان هه‌یه و هیچی دیكه.