یارییه قورسه‌كه‌ی ئه‌مرۆی یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هات
ئەمڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر دوایین یاری ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراقی به‌رامبه‌ر زه‌ورا ئه‌نجام دا یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شه‌عب له به‌غدا، یانه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی زه‌ورا، له‌ده‌ستپێكی یارییه‌كه تیاگۆ ئاماراڵی هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی هه‌ولێر لێدانی پێناڵتی له‌ده‌ستدا.
له گێمی دووه‌میش یانه‌ی زه‌ورا یاریزانێكی به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه و یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ولێر به 10 یاریزان ته‌واو كرد و هه‌ردوو یانه به خاڵێك ماڵئاواییان له وه‌رزی 2018 ـ 2019ـی خولی نایابی عێراق كرد، یانه‌ی زه‌ورا نه‌یتوانی تۆڵه‌ی شكسته گه‌وره‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م له یانه‌ی هه‌ولێری میوانی بكاته‌وه، كاتێك له‌م وه‌رزه له یاری چوون نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام تووشی شكستێكی قورس هات.
کوڕانی قەڵاو منارە لە کۆی38 یاری رابردوویان 12 بردنەوە،12 یەکسان بوون و 14 دۆرانیان تۆمار کردووە و بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ پلەی یازده‌یه‌می ریزبەندیان گرتووە، له به‌رامبه‌ردا زه‌ورا به كۆكردنه‌وه‌ی 65 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه.
هەردوو یانەی هەولێر و زەورا لە مێژووی خولی نایابی عێراق، 16 جار یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، هه‌ولێر6 یاری بردنەوە و زەوراش 5 بردنەوەی هەیە و پێنج یاری نێوانیشیان به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.