به وینه.. چیرۆكی ئه‌و منداڵه‌ی كه به رووداوێكی جه‌رگبڕ قاچێكی له‌ده‌ستدا
عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌و منداڵه بچووكه‌ی له یاری هه‌فته‌ی رابردووی نێوان زاخۆ و زێره‌ڤانی بووه جێگه‌ی سه‌رنج و به‌خێرایی له سۆشیاڵ میدیا ده‌نگی دایه‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كوردستان24 سه‌ردانی خانه‌واده‌ی ئه‌م منداڵه‌یان كرد وچیرۆكی له‌ده‌ستدانی قاچی كوڕه‌كه‌ی گێڕایه‌وه.
ئالان حوسێن په‌یامنێری كوردستان24 سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ لای خانه‌واده‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن كرد كه له شوقه‌یه‌كی كرێ له زاخۆ ده‌ژین.
باوكی عه‌لی به‌مشێوه‌یه چیرۆكی له‌ده‌ستدانی قاچی كوڕه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: كوڕه‌كه‌م ته‌مه‌نی 11 ساڵه و پۆلی سێیه‌می بنه‌ره‌تییه، له 2017 كاتێك له قوتابخانه ده‌گه‌ڕایه‌وه له پاس كه‌وته خواره‌وه و پاسه‌كه به ته‌واوی سه‌رنشینه قوتابیه‌كان به‌سه‌ر قاچی عه‌لی كه‌وت و به ناچاری دكتۆره‌كان بڕیانه‌وه.
باوكی عه‌لی گوتیشی: زۆر حه‌ز ده‌كه‌م كوڕه‌كه‌م له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی بڕوات و قاچێكی ده‌ستكردی بۆ دروست بكه‌م تا ئه‌م دارشه‌قه‌یه فڕێ بدات، به‌س به‌داخه‌و تێچووی قاچێكی ده‌ستكرد نرخه‌كه‌ی گرانه و ته‌نیا له ئه‌ورووپا دروست ده‌كرێت.
عه‌لی به كوردستان24ـی گوت كه هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی یانه‌ی زاخۆیه و له سه‌رجه‌م یارییه‌كان ئاماده ده‌بێت، ده‌شڵێت: هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی موسته‌فای گۆڵپارێز و لۆكاس سانتۆسی هێرشبه‌ری به‌رازیلی زاخۆم، چونكه موسته‌فا به‌رگری له گۆڵی زاخۆ ده‌كات و لوكاس سانتۆسیش گۆڵی بۆ زاخۆ ده‌كات و دڵم خۆش ده‌كات.
عه‌لی ده‌شڵێت: گه‌وره‌ترین ئاره‌زووی من تۆپی پێیه، زۆر حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم له قوتابخانه یاری بكه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه بێبه‌شم و به‌س سه‌یریان ده‌كه‌م.