كه‌ریم بێنزێما راپێچی دادگه ده‌كرێت
دادگه‌ی باڵای فه‌ره‌نسا به فه‌رمی بڕیاری كۆتاییدا له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی تانه‌كه‌ی كه‌ریم بێنزێما كه پێشكه‌شی ئه‌و دادگه‌یه‌ی كردبوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی نێوان خۆی و ڤاڵبوێنای هاونیشتمانی.
دادگای فه‌ره‌نسا دووپاتیده‌كاته‌وه بێنزێما و هاوڕێكانی له دوایین جه‌نگی یاسایی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كه‌یان له‌باره‌ی له‌كه‌داركردنی ڤاڵبوێنا شكستیان هێناوه و نه‌یانتوانیوه به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ بێتاوانی خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه، به‌منزیكانه‌ش پێویسته له دادگه ئاماده‌بن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌گه‌ر بێنزێما تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێت بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فره‌نسی له 2015 راپێچی دادگا كرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئابڕووبردنی ڤاڵبوێنای داوه كه پێشتر به‌یه‌كه‌وه یارییان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا كردووه، بێنزێما به‌وه تاوانبار كراوه كه هه‌وڵی داوه ڤیدیۆی ڤاڵبوێنا بڵاوبكاته‌وه.