یاریزانێكی ریال مه‌درید تووشی پێكانێكی مه‌ترسی بووه‌

به‌ فه‌رمی ریال مه‌درید به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

رۆدریگۆ یاریزانی بڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە هۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگەکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە یاریزانە 18 ساڵانەکەی یانەکەیان بە هۆی ئەو پێکانەی لە ماسولکەکانی رانی راستیدا تووشی بووە، پێویستی بە پشوودان هەیە و دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان دەرکەوتووە ئەم یاریزانە پێویستی بە 3 هەفتە هەیە بۆ چاکبوونەوە.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، پێشبینی ده‌كرێت له‌ رۆژانی داهاتوو پشكنینی زیاتری بۆ بكرێت و گومان له‌ مه‌ترسی پێكانه‌كه‌ی ده‌كرێت.

رۆدریگۆ هاوینی ئەمساڵ بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا و تاوەکو ئێستا چارەنوسی بۆ یاریکردن لە تیپی یەکەمی شاهانەکان دیار نییە.