مێسی و كریستیانۆ به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كریستیانۆ و مێسی بۆ ئاماده‌بوون له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی لیبه‌رتادۆریس رووده‌كه‌نه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
بڕیاره له رۆژی 9ـی ئه‌م مانگه یاری جامی سووپه‌ر كلاسیكۆ له نێوان ریڤه‌رپله‌یت و بۆكاجۆنیۆرز له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ڕێوه بچێت، له‌م یارییه‌دا مێسی و كریستیانۆ بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كه له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه داده‌نیشن.
كریستیانۆ دوای ئه‌وه‌ی له هاوینی رابردوو بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ.