شاژنی سعوودییه‌ یانه‌یه‌كی ئیتاڵیا ده‌كرێت

به‌ڵێنی داوه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ بگه‌یه‌نێته‌ لوتكه‌

خانمێكی خانه‌واده‌ی ئال سعوودی پادشای سعوودییه‌ كڕینی یانه‌یه‌كی ئیتاڵیای راگه‌یاند و به‌ڵێنیشی دا ئاستی ئه‌و یانه‌یه‌ بگه‌یه‌نێته‌ لوتكه‌.

نوره‌ بنت سه‌عد ئال سعوودی شاژنی خانه‌واده‌ی فه‌رمانڕه‌وای وڵاتی سعوودیه‌ به‌ فه‌رمی له‌ مه‌راسیمێكدا كڕینی یانه‌ی سپۆلیتۆ كاڵچیۆی ئیتاڵی راگه‌یاند كه‌ ئێستا ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ خولی پله‌چواری ئیتاڵیا یاری ده‌كات.

نوره‌ بووه‌ یه‌كه‌مین ئافره‌تی عه‌ره‌بی كه‌ سه‌رۆكی یانه‌یه‌ك ده‌كات، به‌ڵێنی دا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌ به‌ شاری سپۆلیتۆ بكات كه‌ ناوچه‌یه‌كی بچووكه‌ و هه‌ڵكه‌وته‌ی شاره‌كه‌ زیاتر له‌سه‌ر گرد و به‌رزاییه‌كانی هه‌ریمی پێرگوایه‌ كه‌ شارێكی بچووكی كلتووری ناوداری ئیتاڵیاییه‌ و به‌ مه‌ڵبه‌ندی شاری میوزیك و شانۆ ناسراوه‌.

نوره‌ كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین ئافره‌تی سعوودی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی یانه‌یه‌ك بكات، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ بكاته‌ ركابه‌ری یانه‌ گه‌وره‌كانی جیهان.

نوره‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌شڵێت: دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵ بڕیارمدا بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌زموونی خۆم له‌ نێو بواری وه‌رزش تاقی بكه‌مه‌وه‌، خانه‌واده‌كه‌شم پشتگیرییان كردم.

یانه‌ی سپۆلیتۆ له‌ 1932 دامه‌زراوه‌، به‌رزترین ئاستی ئه‌و یانه‌یه‌ یاریكردنی بووه‌ له‌ خولی پله‌سێی ئیتاڵیا و درێسی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ش سوور و سپییه‌، ژماره‌ی دانیشتووانی شاری سپۆلیتۆ نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌سه‌.