هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق كه‌مپێك له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق به راهێنه‌رایه‌تی عه‌بدولغه‌نی شه‌هد ئاماده‌كاری بۆ پاڵاوتنه‌كانی پاڵه‌وانێتی ئاسیای خوار 23 ساڵان ده‌كات و بڕیاره كه‌مپێكی مه‌شقی له هه‌ولێری پایته‌خت بۆ ماوه‌ی هه‌شت رۆژ بكاته‌وه.
كه‌مپی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق له 27ـي ئه‌م مانگه تاكو حه‌وتی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، بڕیاریشه چه‌ند یارییه‌كی ئاماده‌كاریی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی به‌شدار له خولی نایابی كوردستان بكات.
له كه‌مپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق چوار یاریزانی كوردی تێدایه، دوای ته‌واوكردنی كه‌مپه‌كه‌ی ئۆڵمپی عێراق ره‌نگه كه‌مپێكی دیكه له قه‌ته‌ر یان عومان یاخود ئوردن بكه‌نه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی شانده‌كه گه‌شتی ته‌برێزی ئێران بكات بۆ ئه‌نجامدانی یاریی له پاڵاوتنه‌كانی ئاسیای 23 ساڵان.