به‌ ڤیدیۆ.. له‌سه‌ر شێوازی ماڕادۆنا گۆڵێك تۆمار كرا

هاوشێوەی ماڕادۆنا یاریی بە یاریزانانی تیپی بەرامبەر کرد

کارلۆس ڤێلا لە خولی ئەمریکی گۆڵێکی نایاب و سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد و هاوشێوەی ماڕادۆنا یاریی بە یاریزانانی تیپی بەرامبەر کرد.

لە خولی تۆپی پێی ئەمریکی ناسراو بە ئێم ئێل ئێس، لۆس ئانجلۆس ئێف سی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە سان خۆسیێ بردەوە، کە کارلۆس ڤێلای هێرشبەری مەکسیکی لۆس ئانجلۆسلە خولەکی ٤١ گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی کرد و یاریی بە چوار یاریزان کرد و گۆڵی تۆمارکرد، کە لەو یارییەدا تیپەکەی کارلۆس ڤێلا بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنا.

کارلۆس ڤێلا بە تۆمارکردنی ٢٥ گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئەمریکی گرتووە و یانەکەشی لە رۆژئاوا لە پلەی یەکەمە.