زێدان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان 7 ئه‌ستێره‌ی له‌ده‌ستدا
هانده‌رانی ریال مه‌درید هه‌واڵی پێكانی مارسیلۆیان پێگه‌یشت، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه ده‌بێته حه‌وته‌مین یاریزانی ریال مه‌درید كه به‌هۆكاری جیاواز بۆ یارییه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان داده‌بڕێن.
ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی هه‌واڵی پێكانی مارسێلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ی بۆ یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی چامپیۆنزلیگ له‌ده‌ستداوه.
سبه‌ی ئێواره شاندی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له دژی پاریس سانجێرمان به‌ره‌و فره‌نسا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
زێدان بۆ ئه‌م یارییه هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه‌ی سێرخیۆ رامۆس و ناچۆ فێرناندێزی به‌هۆی راگیرانه‌وه له‌ده‌ستداوه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و دوو یاریزانه له دوایین یارییه‌كانی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئا‌یاكس به‌هۆكاری كارتی ره‌نگاو ره‌نگه‌وه سڕ كراون.
جگه له‌م دوو یاریزانه، ریال مه‌درید له تواناكانی هه‌ریه‌ك له (ئیسكۆ، مارسێلۆ، مۆدریچ، ڤاڵڤێردی و ئاسێنسیۆ) بێبه‌ش ده‌بێت.