دیشامپ یاریزانێكی نوێی ریال مه‌دریدی ئاشكرا كرد
دیدێ دیشامپ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا په‌یوه‌ندیكردنی فێرلاند مێندی به یانه‌ی ریال مه‌درید دووپات ده‌كاته‌وه.
دیشامپ به‌ر له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئاندۆرا گوتی مێندی به‌شێوه‌یه‌كی باش گه‌شه ده‌كات و دوو ساڵ به‌ر له ئێستا له خولی پله‌دووی یاریی ده‌كرد و ئێستاش ده‌بێته یاریزانی ریال مه‌درید.
مێندی یاریزانه‌كه‌ی ئۆڵمپیك لیۆن ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسایه بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی پاڵاوتنه‌كان بۆ گه‌یشتن به یۆرۆی كه ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه ئێواره‌ی سێشه‌ممه له گه‌ڕی چواره‌م رووبه‌ڕووی ئاندۆرا ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، فێرلاند مێندی رۆژی چوارشه‌ممه دووه‌مین پشكنینی پزیشكی ریال مه‌درید له ئیسپانیا تێپه‌ڕ ده‌كات و بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌بێته به‌دیلی مارسێلۆی به‌رازیلی.