به‌ ڤیدیۆ.. نێیمار كارێكی ئابڕووبه‌ری سێكسی له‌سه‌ر ئاشكرا بوو

"نێیمار ئه‌و كچه‌ی له‌ به‌رازیله‌وه‌ بانگهێشتی پاریس كردووه‌ و 20 كاتژمێر به‌یه‌كه‌وه‌ ماونه‌ته‌وه‌"

نێیمار داسیلڤا هێرشبەری هەڵبژاردەی برازیلی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و لەو گرتەیەدا دڵگرانی خۆی سەبارەت بەو دەنگۆیانە پیشاندا دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو بە دەست درێژی کردنی سێکسی تۆماتباریان کردووە و دەڵێت ئەوەی من بناسێت دەزانێت رەوشتی من چۆنە.

له‌ هوتێلێكی شاری پاریس نێیمار داسیلڤای هێرشبەری بڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی تێدا دەست درێژی سێکسی کردۆتەوە سەر خانمێکی هاونیشتیمانی.

نیمۆ کە ئێستا لە وڵاتەکەی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ کۆپا ئەمێریکا، لەلایەن خانمێکی هاونیشتیمانی بەوە تۆمەتبار کراوە کە لە هۆتێلێکی شاری پاریسی پایتەختی فڕەنسا دەستدرێژی کردۆتەوە سەری و بەم هۆیەوە سکاڵای لە دژی یاریزانە برازیلیەکە تۆمار کردووە.

ناو و نیشانی ئەم خانمە بڕازیلیە تاوەکو ئێستا دیار نییە، بەڵام رۆژنامەی لیكیپی فڕەنسی بڵاویکردۆتەوە ئەو خانمە لە بنکەی پۆلیسی سانتۆ ئامارۆ لە سەنتەری شاری پاریس سکاڵای لە دژی نیمۆ تۆمار کردووە.

بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە یاریزانە بڕازیلیەکە 15ـی مانگی رابردوو لەم هۆتێلە دەست درێژی کردۆتە سەر هاونیشتیمانیەکەی، ئەو خانمە لە سکاڵاکەیدا نووسیویەتی ئەوانه‌ن لە رێگەی ئینستاگرام پەیوەندیان لەگەڵ یەکتری هەبووە، یاریزانە بڕازیلیەکە لە رێگەی هاوڕێیەکی بە ناوی ''گالۆ'' بلیتێکی فرۆکەی بۆ دابین کردووە بۆ ئەوەی گەشتی پاریس بکات.

ئەو خانمەی کە هێرشبەری هەڵبژاردەی بڕازیلی تۆمەتبار کردووە بەوەی کە دەست درێژی کردۆتەوە سەر دەشڵێت: کاتێک گەیشتە ئەم هۆتێلە لە شاری پاریس، نزیکەی 20 کاتژمێر لەگەڵ نێیمار ماوەتەوە و دواتر ئەم یاریزانە پاش خواردنەوە کحولیەکان بە تووندی بەرەنگاری بۆتەوە و کاری خراپی لەگەڵدا کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان دوای دوو رۆژ لەم رووداوە، ئەم خانمە گەڕاوەتەوە بڕازیل و باری دەروونی گەڵێك تێکچووە، بە جۆرێک ئەوەندە ترساوە کە نەیویستووە سکاڵا لە دژی تۆمەتبارەکە تۆمار بکات.

دوای بڵاوبونەوەی ئەم تۆمەتانە، یاریزانە بڕازیلیەکە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردۆتەوە و دەڵێت لە داهاتوودا هەموو شتێک لەمبارەوە بڵاو دەکاتەوە، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا پێگه‌ی ماركا ده‌قی گفتووگۆی نێوان نێیمار و ئه‌و كچه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌.

نێیمار داسیلڤا ماوەیەکە تووشی چەندین گرفت بۆتەوە، لەوانە پێدا هەڵچوون لەگەڵ چەند هاندەرێک، لە کاتێدا کە ئەم یاریزانە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە ئامادەکاریدایە بۆ کۆپا ئەمێریکا و هەر بەم هۆیەوەش نیشانەی کاپتنی لێ سەندرایەوە.