ساری پێكانی كریستیانۆی راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی پێنجه‌می سێریا ئه‌ی یوڤێنتۆس ده‌بێته میوانی بریشیا، به‌ر له‌م یارییه‌ش كریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی پێكان بوو.
یوڤێنتۆس له كاتێكدا ئه‌م یارییه ده‌كات به سێ سه‌ركه‌وتن و یه‌كسان بوونێك به كۆكردنه‌وه‌ی ده خاڵ له خانه‌ی دووه‌می سێریا ئه‌ی ده‌بینرێت.
ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری خانمه‌پیره‌كه له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی به‌ر له یارییه‌كه رایگه‌یاند كریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی پێكانێكی سووك بووه و گومان ده‌كرێت یاریزانه پۆرتوگالیه‌كه له‌م یارییه ئاماده‌بێت.
له‌باره‌ی گۆنزالۆ هیگواینیشه‌وه ساری رایگه‌یاند ئه‌م یاریزانه سه‌لامه‌ته و له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤیرۆنا ته‌نیا رووبه‌ڕووی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان بووه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس گوتی: كریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی پێكانێكی سووك بووه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین بۆ ئه‌م یارییه ده‌توانێت یاریی بكات یاخود نا.
ساری ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی گرنگه له ركابه‌ریكردن به‌رده‌وام بین، بریشیا تیپێكی مه‌ترسیداره، ئه‌وان به جۆش و خرۆش یاریی تۆپی پێ ده‌كه‌ن، پێویسته خۆمان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنین ئه‌م یارییه ئاسان نییه.
ساری گوتیشی: گۆنزالۆ هیگواین تووشی هیچ شكانێك نه‌بووه له گوێچكه‌ی، ئه‌و سه‌لامه‌ته و ته‌نیا رووبه‌ڕووی كه‌مێك كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان بووه‌ته‌وه.
ساری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه زانیاریی ته‌واوی له‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانی یوڤێنتۆس له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی نییه، به‌ڵام وایده‌بینێت ئه‌م وه‌رزه بۆ یوڤی له وه‌رزی رابردوو قوڕستره.