"ئانچیلۆتی به‌هۆی ئه‌م سه‌رپێچییه هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی له‌سه‌ره"
دوای ئەوەی دێ لۆرێنتسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزە بریاریدا وەکو سزایەک یاریزانەکانی یانەکەی بۆ ماوەی یەک هەفتە لە کامپی مەشق و راهێنانەکانی بهێڵتەوە، یاریزانه‌كانیش بە رەزامەندی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەر ئەم بریارەیان رەتکردەوە و گەڕانەوە ماڵەکانیان، بۆیە دوای ئەم کارەیان سەرۆکی ئەو یانەیە کۆبونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ راهێنەری یانەکەی کرد و بە گوێرەی هەواڵێکی تۆری سکای سپۆرت لەوانەیە ئانچێلۆتی لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.
لەلایەن خۆیانەوە ئەو یانەیە بەیاننامەیەکی لەسەر ئەو کارەی یاریزانان و راهێنەری یانەکەیان بڵاوکردۆتەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەوانەی ئەو بریارەیان جێ بە جێ نەکردووە سزا دەدرێن و لە 3%ـی گرێبەستەکانیان کەم دەکرێتەوە و تا کاتێکی نادیاریش بۆیان نییە هیچ لێدوانێک بدەن.
ناپۆلی ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی كارلۆ ئانچیلۆتی له سێریا ئه‌ی له كۆی 11 یاری، 5 بردنه‌وه، 3 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 18 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی ده‌بینرێت و به جیاوازی 12 خاڵ له یانه‌ی یوڤێنتۆسی پێشه‌نگی خوله‌كه دوورن، له چامپیۆنزلیگیش له كۆی 4 یاری، 2 بردنه‌وه و 2 به‌رامبه‌ربوونیان هه‌یه به 7 خاڵ پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گرتووه.