گواردیۆلا ئه‌مڕۆ ئاگری له پرێمه‌رلیگ به‌ردا
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به سه‌ركردایه‌تی پێپ گواردیۆلا مێژووییه‌كی گه‌وره‌ی له پرێمه‌رلیگ نووسییه‌وه و گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی له مێژووی یانه‌كه تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له گه‌ڕی شه‌شه‌می پرێمه‌رلیگ، له یاریگه‌ی ئیتیحاد مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی واتفۆردی كرد، كوڕانی گواردیۆلا له ماوه‌ی 18 خوله‌كی سه‌ره‌تا 5 گۆڵیان تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له مێژووی یانه‌كه و پرێمه‌رلیگ رووبدات.
له‌گه‌ڵ فیكه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، داڤید سیلڤای ئیسپانی شریتی گۆڵه‌كانی مان سیتی بڕی، پاشان هه‌ریه‌ك له ئه‌گوێرۆ، ریاز محه‌ره‌ز، بێرناندۆ سیلڤا و نیكۆڵاس ئۆتامێندی ژماره‌ی گۆڵه‌كانیان له گێمی یه‌كه‌م گه‌یانده 5 گۆڵ.
دواتر له گێمی دووه‌م، بێرناندۆ سیلڤا دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و یه‌كه‌مین هاتریكی له ژیانی وه‌رزشی خۆی تۆمار كرد، پاشان له خوله‌كی 85 كیڤین دی برۆین گۆڵی هه‌شته‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و كۆتایی به فێستیڤاڵی گۆڵه‌كانی سیتیزن هێنا.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه مێژووییه‌كانی یارییه‌كه:
ـ مانچێسته‌ر سیتی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا له پرێمه‌رلیگ توانی 8 گۆڵ تۆمار بكات.
ـ مان ستی بووه یەکەم یانە لە مێژووی پرێمەرلیگ بتوانێت لە 18 خولەکدا 5 گۆڵ تۆمار بکات.
ـ بێرناندۆ سیلڤای ناوه‌راستكاری مان سیتی یه‌كه‌مین هاتریكی له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا تۆمار كرد.
ـ بێرناندۆ سیلڤا له دوای كریستیانۆ و دیێگۆ گوتا بووه سێیه‌مین یاریزانی پورتوگالی له پرێمه‌رلیگ هاتریك بكات.
ـ كیڤن دی برۆین ریكۆرده‌كه‌ی رۆبن ڤان پێرسی و ئیم‌یل هێسكی یه‌كسان كرده‌وه و بووه خاوه‌نی 53 ئاسیست و پێش مه‌سعوود ئۆزیل كه‌وته‌وه كه 52 ئاسیستی هه‌یه.
ـ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ به تۆمار كردنی 8 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگی ئه‌م وه‌رزه‌ی گرت.
ـ ئه‌گوێرۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی پرێمه‌رلیگ 6 یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ بكات.