یانه‌ی سۆران له پێناو گه‌یشتن به خولی نایاب 2 سووپرایزی بۆ هانده‌ران راگه‌یاند
یانه‌ی سۆران له پێناو گه‌یشتن به خولی نایابی كوردستان گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی میسری راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 18 شووباتی 2019، یانه‌ی سۆران له باره‌گای خۆی گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی میسری راگه‌یاند.
یاریزانه‌كان پێكهاتوون له قاسم موحسین له هێڵی هێرشبه‌ر یاری ده‌كات و پێشتر یاری بۆ تیپی لاوانی زه‌مالیكی میسری كردووه.
حه‌ماده محه‌مه‌د، رۆڵی ناوه‌راستكار ده‌بینێت و پێشتر یاری بۆ یانه‌ی نه‌سڕی و بانكی میسری كردووه.
فه‌رمان ئیسماعیل به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی سۆران له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ئاشكرای كردووه كه گرێبه‌ستی هه‌ردوو یاریزانه‌كه سێ هه‌زار دۆلاره.
فه‌رمان ئیسماعیل گوتیشی: تێچووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه به هاوكاری نه‌هرۆ مه‌حموود ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان بووه.
یانه‌ی سۆران ئه‌م وه‌رزه گه‌یشتۆته قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، له‌م قۆناخه 2 یاری كردووه، سه‌ركه‌وتنێك و به‌رامبه‌ربوونێكی هه‌یه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووش رووبه‌ڕووی یانه‌ی گاره ده‌بێته‌وه.