زێدان به وه‌ڵامه‌كانی رۆژنامه‌نووسه‌كانی شۆك كرد
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سێڤییا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یارییه‌كه بۆ ئه‌وان زۆر قورسه، گوتیشی: هه‌ست به به‌هێزی ده‌كه‌م و تا دوایین سات كۆڵناده‌م و هه‌وڵ بۆ بردنه‌وه و به‌رده‌وامبوون له كاره‌كه‌م ده‌ده‌م.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21 ئه‌یلوولی 2019، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سێڤییا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هیچ به‌هۆی ره‌خنه‌كان و كاردانه‌وه‌كان سه‌ری نه‌سووڕماوه، گوتیشی: پێتانوا نه‌بێت من له‌لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌كه‌م پشتگیرم ناكرێت، ئه‌گه‌ر پشتگیریم نه‌كرێت ئێستا ده‌ڕووم.
زیزۆ ده‌شڵێت: ده‌زانم ته‌نانه‌ت كاتێك یارییه‌كانیش ده‌به‌ینه‌وه ره‌خنه‌مان لێ ده‌گرن، رۆژنامه‌كان له كاتی دۆخی خراپی ئێستای ریال مه‌درید داوای گۆڕینی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن و ئاماژه به شوێنگره‌وه‌كانی من ده‌كه‌ن له‌وانه خۆزێ مۆرینهۆ بێگوومان ئه‌وه‌ش من بێزار ده‌كات.
زێدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هه‌رگیز بیر له‌وه ناكاته‌وه له ریال مه‌درید بڕۆات، به‌ڵكو ته‌نیا بیر له یارییه‌كانی داهاتوو ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: ته‌نیا خه‌ریكی رێكخستنی ناوه‌وه‌ی تیپه‌كه‌م ده‌بم و گوێ به‌وه ناده‌م له ده‌ره‌وه چی ده‌گوزه‌رێ و چی ده‌گوترێت، چونكه ناتوانم قسه و شته‌كانی ده‌ره‌وه كۆنترۆڵ بكه‌م.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ڕه‌تی كرده‌وه له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید په‌شیمان بێت، ده‌ڵێت: نه‌خێر هه‌رگیز په‌شیمان نیم، چونكه ده‌توانم هه‌موو كات له‌سه‌ر پێیه‌كانم بوه‌ستم و ده‌سته‌كانم به‌رز بكه‌مه‌وه و سه‌ركه‌وتووبم.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد ده‌توانن له یارییه‌كانی داهاتوو باشتر بن، گوتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه سبه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێڤییای پێشه‌نگی خوله‌كه یاری ده‌كه‌ین و یاریزانه‌كان به ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌رده‌كه‌ون.
زیزۆ گوتیشی: بێگوومان یاریزانه‌كان پێویستیان به رۆژێكی پشوو هه‌بوو، چونكه له 21 رۆژدا ده‌بێت 7 یاری بكه‌ن، بۆیه ده‌بێت بیروهۆشیان باش له‌سه‌ر یارییه‌كه بێت گوێ به هیلاكی نه‌ده‌ن، چونكه تاكه ئامانجی یاریزانه‌كان ده‌بێت بردنه‌وه بێت له سێڤییا.
زیزۆ نه‌یشارده‌وه به‌هۆی شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان تووشی دڵته‌نگی بۆته‌وه، گوتیشی: زۆر ساتی له‌وه ناخۆشترم تێپه‌ڕ كردووه و توانیومه به‌سه‌ریدا زاڵ بم، ئه‌وه‌ی گرینگه ده‌بێت سبه‌ی هه‌وڵێكی گه‌وره بۆ سه‌ركه‌وتن بده‌ین و كه‌مێك له ناخۆشییه‌كانی شكسه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر پاریس له‌بیر بكه‌ین.