به فه‌رمی پورتوگال بووه پاڵه‌وانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا
هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به هۆڵه‌ندا هێنا و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه نازناوی جامی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپایان به‌ده‌ستهێنا.
یاریی فایناڵی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر یاریگه‌ی (دراگاو) تایبه‌ت به یانه‌ی پۆرتۆ له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و هۆڵه‌ندا به‌رێوه چوو.
گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له خوله‌كی 60ـی نیوه‌ی دووه‌م، گۆنزالۆ گیدیس له دووره‌وه به لێدانێكی به‌هێز گۆڵی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی بۆ پورتوگال تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
به‌مه‌ش كریستیانۆ بۆ دووه‌مجار له مێژووی خۆیدا دوو نازناوی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام له هیچ كامێك له یارییه‌كانی كۆتایی له یۆرۆی 2016 و خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای 2019 نه‌یتوانیوه گۆڵ بكات.
خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ یه‌كه‌مجاره به‌رێوه ده‌چێت كه له 55 هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ورووپا پێكهاتبوو، هه‌ڵبژارده‌كان به‌سه‌ر 16 كۆمه‌ڵه دابه‌ش كرا بوون، هه‌ڵگری نازناوه‌كه راسته‌وخۆ بلیتی یۆرۆی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای داهاتوو ده‌بڕێت.