زیدان پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی تووشی قه‌یران ده‌بێت
یانه‌ی ریال مه‌درید دوایین ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا كرد، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا پێش یارییه‌كه زینه‌دین زێدان له پێكهاته‌كه‌ی كێشه‌ی بۆ دروست بووه.
ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه گاریس به‌یلی له‌ده‌ستداوه، دانی كارڤاخاڵیش به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید دوورخراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه جێگره‌وه‌كه‌ی ئالڤارۆ ئۆدریزۆلا به‌شێوه‌ی خواستن روویكردۆته‌وه بایرن میونشن، پێشبینی ده‌كرێت زێدان له نێوان لوكاس ڤاسكێز و ئیدیر میلیتاو یه‌كێكیان بخاته باڵی راست بۆ شوێنگره‌وه‌ی كارڤاخاڵ.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: سێرخیۆ رامۆس دوای ئه‌وه‌ی له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا تووشی پێكان بوو، ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان، به‌ڵام به‌شداریكردنی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه و زێدان نایه‌وێت له‌به‌ر چامپیۆنزلیگ سه‌ركێشی به سه‌ركرده‌ی تیپه‌كه‌ی بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئیدین هازارد و ئاسێنسیۆ ده‌ستیان به راهێنانه‌كان كردووه و به‌ڵام به‌شدارییان به راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان نه‌كردووه و له‌ژێر چاودێری راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی دان، هیچ ئومێدێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداریی یاری داهاتوو بكه‌ن.
له گه‌ڕی 21ـه‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید، له قۆناخی یه‌كه‌م له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون.