لیۆناردۆ: ههوڵهكانی ریال مهدرید بۆ رازیكردنی مباپێ زۆر ئازارمان دهدات
لیۆناردۆی بڕازیلی و بەرێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: ''هەوڵەکانی ریال مەدرید و زینەدین زیدانی راهێنەری ئەم یانەیە بۆ رازیکردنی کلیان مباپێ ئازارمان دەدات، بەڵام ئەو یاریزانە هیچ کاتێک بە ئێمەی نەگوتووە کە ئارەزووی یاریکردنی بۆ شاهانەکان هەیە و دڵنیاشم تا ئەو کاتەی گرێبەستی لەگەڵ ئێمە هەیە لە یانەکەمان ناڕوات.
لیۆناردۆی بهرازیلی زیاتر دهڵێت: راستیەکەتان بوێت هەوڵەکانی ریال مەدرید بۆ رازیکردنی کلیان مباپێ ئازارمان دەدات، ئێستا کاتی ئەوە نیە یانەکانی دیکە ئەو هەوڵانە بۆ یاریزانەکانمان بدەن، پێویستە چاوەڕێ بکەن وەرز کۆتایی بێت، یاخود گرێبەستی یاریزان کۆتایی بێت، ئەو کات هەوڵەکانیان دەست پێ بکەن.
لیۆناردۆ گوتیشی: من هیچ کاتێک لەو یاریزانەم نەبیستووە کە رایگەیاند بێت ئارەزووی یاریکردنی بۆ ریال مەدرید هەبێت و هیچ کاتێکیش لەسەر ئەم بابەتە قسەمان نەکردووە، دڵنیام ئەوانە هەمووی دەنگۆی و داواش لە ئێوەی میدیاکار دەکەم چیدیکە باس لەم بابەتە نەکەن، چونکە کلیان گرێبەستی لەگەڵ ئێمە هەیە و پێویستە پابەندی گرێبەستەکەی بێت.
كلیان مباپێ تهمهن 20 ساڵ له هاوینی 2018 له یانهی مۆناكۆی فرهنسا به بههای 135 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، لهگهڵ یانهی پێ ئێس جی له كۆی 97 یاری 69 گۆڵ و 36 ئاسیستی كردووه و له هاوینی 2022 گرێبهستهكهی لهگهڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت.