راهێنه‌ری عێراق و به‌حرێن قسه‌ی كۆتاییان له دژی یه‌كتر كرد
له یاریی پێشكۆتایی 24ـه‌مین پاڵه‌وانییه‌تی جامی كه‌نداو سبه‌ی پێنجشه‌ممه عێراق و به‌حرێن ململانێی گه‌یشتن به یاریی كۆتایی ده‌كه‌ن كه ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه جاری چواره‌مه له ساڵی 2019 رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
عێراق و به‌حرێن بۆ جاری چواره‌م له كاتژمێر 5:30ـی خوله‌كی ئێواره‌ی سبه‌ی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، یه‌كه‌م یاریی عێراق و به‌حرێن له 2019 له یاری كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تی رۆژئاوای ئاسیا بوو له‌و یارییه‌دا به‌حرێن سه‌ركه‌وت و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له دوو یاریی دیكه‌شدا له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال رووبه‌ڕووبوونه‌وه و هه‌ردوو یارییش به یه‌كسان بوون كۆتایی هات.
عێراق ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه نازناوه‌كه بباته‌وه كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1988 نه‌یتوانیوه ده‌ستی به جامه‌كه بگات، له‌به‌رامبه‌ردا به‌حرێن بۆ بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م نازناوی جامی كه‌نداو ده‌جه‌نگێت و چوار جار له یاریی كۆتایی دۆڕاوه.
عێراق له جامی كه‌نداوی 2019 به ئاستێكی به‌رز ده‌رده‌كه‌وێت، توانی سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر و ئیمارات تۆمار بكات، به‌رامبه‌ر یه‌مه‌نیش به 10 یاریزان به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌به‌رامبه‌ردا به‌حرێن سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر كوێت به‌ده‌ستهێنا و به جیاوازی گۆڵ پێش عومانی هه‌ڵگری نازناو كه‌وته‌وه و گه‌یشته قۆناخی پێش كۆتایی.
راهێنه‌ری عێراق له باره‌ی یارییه‌كه چی ده‌ڵێت؟
كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی گوتی: به كۆمه‌ڵێك یاریزانی به ئه‌زموون و لاو هاتووینه‌ته ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تیه، پێموایه ئه‌م یارییه‌مان له‌گه‌ڵ ته‌واوی یاریه‌كانی دیكه جیاوازه، پێوییسته یاریزانه‌كان به هه‌موو توانایان یاریی بكه‌ن، یارییه‌كه به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز به‌راور به یاریی رابردوو ده‌كه‌ین، له راستیدا ئێمه كۆمه‌ڵێك یاریزانمان له‌ده‌ستداوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ته‌واوه‌تی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ین.
كاتانیچ ده‌شڵێت: له ئێستاوه خۆمان بۆ لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان ئاماده كردووه، هه‌ر یاریزانێك ده‌زانێت چه‌نده‌مین لێدانی سزا جێبه‌جێ ده‌كات.
راهێنه‌ری به‌حرێن چی گوت؟
هیلیو سوزا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن ده‌ڵێـت: پێشبینی ده‌كه‌م یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر عێراق له‌رووی هونه‌ریه‌وه به‌رز بێت و هه‌مووان چێژ له بینینی یارییه‌كه ده‌بینن، هیوادارم ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌مان هه‌بێت هه‌رچه‌نده یارییه‌كی به‌هێز ده‌بێت، بوونمان له قۆناخی پێشكۆتایی مانای ئه‌وه‌یه ده‌توانین ركابه‌ری گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسیا بكه‌ین، دڵخۆشین به ده‌سكه‌وته‌كانمان و پێموانییه بۆ ئه‌م یارییه هیچ گۆڕانكارییه‌ك بكه‌ین.
له مێژوویاندا عێراق و به‌حرێن 24 یاریی فه‌رمیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر كردووه، عێراق 12 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و به‌حرێنیش ته‌نیا چوار جار سه‌ركه‌وتوو بووه و له هه‌شت یاریشدا یه‌كسان بوونه، له سه‌رجه‌م یارییه‌كانی نێوانیشیاندا عێراق 43 گۆڵی كردووه و 22 گۆڵیشی لێكراوه.