بارسێلۆنا له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م هاوینه تووشی شكست بوو
له یه‌كه‌مین یاری ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ، بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر چێڵسی تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، كاتێك یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك دۆڕاند.
بارسێلۆنا و چێڵسی له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن به‌یه‌كگه‌یشتن، له‌و یارییه‌دا بارسێلۆنا یاریزانه نوێیه‌كانی تاقی كرده‌وه، له به‌رامبه‌ردا چێڵسی یه‌كه‌مین یاری له به سه‌ركردایه‌تی فرانك لامپاردی راهێنه‌ری نوێ برده‌وه.
له خوله‌كی 34 تامی ئابراهامی ئه‌ستێره‌ی لاوی چێڵسی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه له‌نده‌نییه‌كه كۆتایی هات.
له خوله‌كی 17ـی یارییه‌كه ئانتوان گریزمان تووشی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی قورس بوو، به‌ڵام ئه‌م گێمه‌ی ته‌واو كرد، به‌ڵام بۆ گێمی دووه‌م یاریگه‌ی جێهێشت.
له 10 خوله‌كی كۆتایی گێمی دووه‌م دوو گۆڵ له یارییه‌كه تۆمار كران، رۆس باركلی گۆڵی دووه‌می چێڵسی له خوله‌كی 81 كرد، پاشان ئیڤان راكیتیچ له خوله‌كی 90 تاكه گۆڵی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی كرد.