مێسی یان كریستیانۆ؟ توێژنه‌وه‌یه‌كی زانستی باشترینی ده‌ستنیشان كردووه‌

"چیتر پێویست بەوە ناکات جیهان خۆی بەم بابەتەوە سەرقاڵ بکات"

توێژینەویەەکی زانستی لە زانکۆیەکی بەلجیکی بەراوردی ئامارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و مێسی کردووە  لە لالیگا، بە رەچاوکردنی ئاماری شووت و پاس و بڕینی یاریزانان ئەو توێژینەوەیە وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە کە کامیان باشتر و یەکلاکەرەوەترن.

نزیکەی 10 ساڵ دەبێت لە نێوان هاندەران و کەسانی نزیک لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی گەورەترین کیشە ئەوەیە کە کامیان باشترن و تاوەکو ئێستاش هیچ کەسێک ئامادەنیە دان بە باشی ئەوی دیکەدا بنێت.

بەم دواییە چەند لێکۆڵەرێکی بەناوبانگی بەلجیکی بریاریاندا کە لە رێگەی لێکۆلینەوەیەکی زانستی وەڵامی ئەم پرسە بۆ وەرزشوانانی جیهان یەکلا بکەنەوە و دامەزراوەی  ''کو لۆن'' لە زانکۆی بەلجیکا بۆ ماوەی پێنج وەرزی رابردوو بە وردی چاودێری ئاستی هەردوو یاریزانەکە واتە لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆیان کرد، تا ئەو کاتەکەی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە روویکردە خولی ئیتاڵیا ئینجا لێکۆلەرەوەکانیش بریاریاندا کە ئەنجامی لێکۆلینەوە زانستیەکە ئاشکرا بکەن.

لێکۆلینەوەکان لەسەر ئەم دوو یاریزانە لەسەر پێوەری تۆمار کردنی، گۆڵ، پاسی گۆڵ، گەڕانەوە بۆ بەرگریکردن و کاریگەریان بە گشتی 1600 خاڵیان لە یاریگەدا کردۆتە پێوەر و دواجار لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە، لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی دوو ئەوەندی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی کاریگەری لەناو یاریگە هەیە.

یەکێک لە لێکۆلەرەکان باس لە ئەنجامی ئەو دەست پێشخەرییەیان دەکات و ئەو پێیوایە ئیتر پێویست بەوە ناکات جیهان خۆی بەم بابەتەوە سەرقاڵ بکات، چونکە پرۆژەکەی ئەوان تەواو زانستی بووە و لەو پێنج ساڵەی رابردوو ئەوان زۆر بە وردی چاودێری ئاستی ئەو دوو یاریزانەیان کردووە.