عه‌بدولخالق مه‌سعوود راهێنه‌رێكی كورد ڕه‌وانه‌ی قه‌ته‌ر ده‌كات
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به هانای یاریزانێكی پێشووی كوردستان دێت و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ری ده‌كات.
سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر، یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا له باره‌ی ئه‌نجامی پشكنینه پزیشكییه‌كانی ئه‌ژنۆی كه له وڵاتی قه‌ته‌ر بۆی كرا بوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به پاڵپشتی عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تێچووی گه‌شت و ته‌واوی پشكنینه‌كانی گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی و بڕیاریشه له 7ـی ئه‌م مانگه جارێكی تر بۆ پشكنینی ئه‌ژنۆی سه‌ردانی قه‌ته‌ر بكاته‌وه.
سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر به كوردستان24ـی گوت: به‌هۆی سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له باشترین نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ته‌ر پشكنینم بۆ كرا و له‌سه‌ر ئاستی باڵای وه‌رزشی قه‌ته‌ر پێشوازییه‌كی باشم لێكرا، بۆیه زۆر سووپاس عه‌بدولخالق مه‌سعوود ده‌كه‌م هیوای بۆ من گه‌ڕانده‌وه، كاتێك گه‌یشتمه قه‌ته‌ر هه‌ستم به شانازی كرد كه ئه‌و هه‌موو رێز و گرینگییه‌كه‌ی پێم ده‌درێت.
سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر، یه‌كێك له دیارترین یاریزانه‌كانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌وكانی یانه‌ی هه‌ولێر بووه، پێشتر له خولی نایابی كوردستان راهێنه‌ری یانه‌كانی هه‌ندرێن، هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و ئارارات بووه و له‌گه‌ڵ هه‌ندرێنیش نازناوی خولی نایابی كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه.